هەڵبژاردن و دەنگدان

لە هەڵبژاردنەکانی فینلەندا، ژنان و پیاوان دوای تەمەنی 18 ساڵان ڕێگەیان پێدەدرێت دەنگ بدەن.

مافی دەنگدان

هەمیشە بە تەنیا بڕۆ بۆ کابینەی دەنگدان. تکایە لە وێستگەی دەنگدان وێنە مەگرە. تکایە وێنەی پەڕەی دەنگدانی خۆت مەگرە.
  • لە کاتی دەنگدان پێویستت بەو نامەیە نییە کە لە ڕێگەی پۆستەوە بۆت دەنێردرێت. تەنیا ناسنامەیەکی وێنەدار، وەکوو پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری بەسە.
  • تۆ ناچار نیت بە کەس بڵێیت دەنگ بە کێ دەدەیت یان دەنگت بە کێ داوە. تەنیا خۆتی کە بڕیار دەدەیت دەنگ بە کێ بدەیت. کەس بۆی نییە فشار بخاتە سەرت بۆ ئەوەی دەنگ بە کەسێکی دیاریکراو بدەیت.
  • هەمیشە بە تەنیا بڕۆ بۆ کابینەی دەنگدان.
تەنیا پێویستە ژمارەی کاندیدەکەت لەسەر کاغەزی دەنگدان بنووسیت. لەسەر کاغەزی دەنگدان هیچ شتێکی تر مەنووسە. لە فینلاند ناتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین دەنگ بدەیت. کەسێکی تر ناتوانێت لەجیاتی تۆ دەنگت بدات.

دەنگدان

تۆ ناچار نیت بە کەس بڵێیت دەنگ بە کێ دەدەیت یان دەنگت بە کێ داوە. تەنیا خۆتی کە بڕیار دەدەیت دەنگ بە کێ بدەیت. کەس بۆی نییە فشار بخاتە سەرت بۆ ئەوەی دەنگ بە کەسێکی دیاریکراو بدەیت.

زانیاری زیاتر لەسەر هەڵبژاردن و دەنگدان لە www.vaalit.fi(external link, opens in a new window) یان infofinland.fi(external link, opens in a new window) (بژاردەی زمانی زیاتر).

وەڵامی پرسیارەکانی هەڵبژاردن vaalit@om.fi.

فینلەندا یاسای (1998/714) تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی خۆی پەیڕەو دەکات. بابەتەکانی وەک چۆنیەتی بەرێوەبردنی هەڵبژاردن و کەسانی ڕێگەپێدراو بۆ دەنگدان دیاری دەکات.