ڕێنماییەکانی کەرەنتین کردن بێ ئەولا و ئەولایە واتا نابێت چاوت بە هیچ کەسێک بکەوێت جگە لەوانەی لە هەمان ماڵدا دەژین

  • Jaa Facebookissa
  • Jaa Twitterissä
23.3.2021 klo 11.40

شارەوانی Espoo هێندێک ئاماژەی نیگەرانکەری سەبارەت بە پێشێل کردنی ڕێنوێنییەکانی کەرەنتین پێگەیشتوە.پێشێلکردنی ڕێنوێنییەکانی کەرەنتین هەڵسووکەوتێکە کە بە پێی یاسا سزای هەیە.کێشەکە دەگەرێتەوە سەر بەتایبەتی گوێ پێنەدان بە مەترسییەکانی پەتای کۆڕۆنا کە لە خراپ بوون دایە ، بەڵام بە دڵنییایەوە هەڵە تێگەیشتنیش لە بابەتەکە دا هەیە. Espoo ڕێنماییەکانی بۆ ئەو کەسانەی دەخرێنە کەرەنتینەوە بە 17 زمان ئامادە کردووە.

بەگوێرەى ئامارەکانی پۆلیس، هەر دێت و زۆرتر خەڵک ڕێنمایەکانی کارەنتین پێشێل دەکەن. ژمارەی ئەو کەسانەی ڕێنمایەکانی کارەنتینیان پێشێل کردبوو لە ماوەی مانگی یەک و دوو دا 19 کەس بوون ، بەڵام هەمووی ساڵی ڕابردوو ئەو ژمارەیە 21 کەس بوون. لە ناوچەی Länsi-Uusimaa چەند ڕووداوێک هەبووە. بەهۆی ئەوەی کە پۆلیس لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکی تر ناوبەناو تووشی پێشێلکارانی کەرەنتین دەبێت، پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی ڕێنوێنییەکانی کەرەنتین پێشێل دەکەن لە ڕێژەی تۆمار کراوەکان زۆرتر بێت.

بەتایبەتی ئێستا پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کەرەنتین جدییە چونکە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی لە سەدا 60ی کەیسە نوێیەکانی گرتنەوەی کۆڕۆنای Espoo بەهۆی جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە بن.

"لە ئێستادا، خۆدوورگرتن لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر کاریگەرترین ڕێگای پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە. جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکە لە جۆرەکەی پێشووتر زووتر بڵاو دەبنەوە. بۆیە گرنگە کە هەموومان بارودۆخەکە بە هەند وەربگرین و ژمارەی بەرکەوتنە نیزیکەکان دابەزێنین بۆ کەمترین.  باشترین شت ئەوەیە کە لە چەند حەوتووی داهاتوودا تەنیا چاومان بەو کەسانە کەوێت کە لە یەک ماڵدا لەگەڵیان دەژین. ئەگەر بەرکەوتووی ڤایرۆسەکە بوویت و دەبێ لە کارنتیندا بیت، ئەوکات بابەتەکە بێ ئەولا و ئەولایە، واتا نابێت چاوت بە هیچ کەسێک جگە لەوانەی لە هەمان ماڵدا دەژین، بکەوێت" Sanna Svahn، بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرەتایی وتی.

هەر کەسێک ڕێنوێنییەکانی کەرەنتین پێشێل بکات، دەکرێت سزای دارایی بدرێت یان لانی زۆر بۆ سێ مانگ بەندبکرێت، تەنانەت ئەگەر کەسیشی تووش نەکرد بێت.

کەسی بەرکەوتوو ی ڤایرۆسەکە دەکرێ کەسانی دیکە تووش بکات تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکیشی نەبێت

زۆر کەس کە خراونەتە کەرەنتین ڕەنگە پێیان وابێ بتوانن بە خێرایی سەردانی فرۆشگا بکەن، چونکە وا هەست دەکەن تەندروستن. هەرچۆنێک بێت، پابەندبوون بە ئەو کەرەنتینەیەی لە لایەن کارمەندە فەرمییەکانی بواری نەخۆشیە گوازراوەکان دانراوە بە بێ ئەملا و ئەملا  زۆرەملییە، تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکیشت نەبێت و تەنانەت ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکەت نێگەتیڤیش بوو بێت.

"کەسێکی بەرکەوتوو بە ڤایرۆسەکە دەتوانێت پێش ئەوەی نیشانەکانی لێدەرکەون ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە بۆ کەسانی تر. بۆیە پشکنینی کەسانی بەرکەوتوومان زیاد کردوە، ئێستا بەرکەوتووی ڤایرۆسەکان لە سەرەتا و کۆتایی ماوەی کەرەنتین دەنێردرێن بۆ تێستی کۆرۆنا،" Topi Turunen دکتۆری پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان وتی.

کاتێک کەسێکی ژێر تەمەنی یاسایی دەخرێتە کەرەنتینەوە، سەرپەرەستەکەی بەرپرسیارە لە پابەندبوونی بە ڕێنماییەکانی کەرەنتین.

با بەردەوام بین و ئامانجمان گەیشتن بە پشوویەکی هاوینیی ئاستێک ئارامتر بێت

لە Espoo، ڕێژەی ئالوودەبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا کەسی ئالوودەبووی تازە کە لە ماوەی 14 رۆژ دا دیاری دەکرێت، ڕێکەوتی 15.3.2021 لە هەر 000 100 شارۆمەند دا 298 کەس بوون، ئەو ڕێژەیە حەوتوویەک پێشتر 250 بوو.

"پێویستە بەیەکەوە کار بکەین بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا، و لە Espoo، ئەو کارە هاوبەشە بە باشی چۆتە پێش. تەنیا ئەو ڕێکارانەی پەیڕەو دەکرێن کاریگەرن. ئەوە بە تایبەتی پەیوەندی بە کەرەنتینەوە هەیە"، پارێزگار Jukka Mäkelä  وتی.

"پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی کەرەنتین و ڕێنماییەکانی تەندروستی گرنگن، چونکە هەموومان بەرپرسیارین لە تەندروستیی کەسە خۆشەویستەکانمان،" بەرپرسی خزمەتگوزارییەكانی پەروەردە و کەلتور Harri Rinta-aho وتی.

"کۆتایی هێنان بە پەتای درێژبۆوەی کۆڕۆنا بابەتێکە گرنگی بۆ هەموومان هەیە. هەر یەکێک لە ئێمە پێویستین بۆ کۆتایی هێنان بەو بارودۆخە ناخۆشە. بۆ نموونە پشووی هاوین دەکرێت پاڵنەرێکی باش بێت بۆمان: با ئێستا کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانمان سنووردار بکەین تاوەکو بتوانین چێژ لە هاوینێکی ئارامتر لە دەوری یەکتر وەربگرین. با بەردەوام بین!" سەرپەرەستی ئاسایش Petri Häkkinen وتی.

Infografiikka karanteenin ja eristyksen merkityksestä. Ydinasia: Vältä kontaktia kodin ulkopuolisiin.