ڕێنماییەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا

  • Jaa Facebookissa
  • Jaa Twitterissä

ئەو شتانەی پێویستە بیرت بێتەوە لە کاتی پەتاکە

  • زۆرجار دەستەکانت بشۆ. سابوون بەکاربێنە، یان ئەگەر پێویستە، پاککەرەوەی دەست بەکاربێنە.
  • لەناو دەسڕە یان باسکتدا بپشمە یان بکۆخە.
  • ئەگەر نیشانەی نەخۆشیت هەیە مەچوو بۆ ناو خەڵکانی تر.
  • خۆت بە دوور بگرە لە شوێنی قەرەباڵغ و لە کەسانی ترەوە دوور بە. دووری سەڵامەتی (1 بۆ 2 مەتر) لەبیر بێت.
  • خۆت دوور بگرە لە شوێنە گشتیەکان و دەسلێدان لە ڕووبەرەکان (بۆ نموونە سکە یان خود دەسکی قادرمەی کارەبایی) لە دەرەوەی ماڵەوە. نەخۆشیەکە بە ئاسانی لەو شوێنانە بڵاو دەبێتەوە کە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن.

دەمامک / ماسک ببەستە

  • لە گشت شوێنەکانی کات بەسەربردن، بە شوێنەکانی گواستنەوەی گشتی، شوێنە گشتیەکان، بۆنە گشتیەکان، فرۆشگا و خزمەتگوزاریەكانەو
  • دامەزراوەکانی وەرزشی داخراو، جگە لە کاتی ئەنجامدانی وەرزشەکان
  • لە قوتابخانەی ئامادەیی سەرەتایی، لە دامەزراوەکانی خوێندنی ئامادەیی و خوێندنی باڵا
  • لە ناوەندەکانی گەنجان
  • لە ناوەندەکانی چاودێری-ڕۆژ لە کاتی هێنان و بردنەوەی منداڵەکان
  • لە شوێنی ئیشکردن لە هەموو بەرەوڕووەکان و کاتی جووڵانەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر. ئەم پێشنیارە هەردوو بەشی تاکەکەسی و گشتی لەخۆ دەگرێت.

شارەکە دەمامکی بەخۆڕایی دابەشی ئەوانە دەکات کە ناتوانن بیکڕن. دانیشتووانی دیکەی ئێسپۆ پێویستە خۆیان داوای دەمامک بۆ خۆیان بکەن.

دەمامک بۆ ئەو کەسانەی هۆکاری سنوورداریان هەیە ئەوە لە نووسینگەکانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و نووسینگەکانی ڕێکخراوەکان دابەش دەکرێن:

Espoon keskus

  •  Hyvä Arkiئەنجوومەنی (Hyvä Arki ry)Siltakuja 3 B, دووشەممە–هەینی 9:00–13:00
  •  Manna-Apuئەنجوومەنی (Manna Apu ry)Tuomarilantie 19, دووشەممە–هەینی 9:00–13:00

Espoonlahti

  • Kivenkolo ، Merisaapas 1 A , دووشەممە–هەینی 9:00–11:30 و 13:30–14:00

Leppävaara

  • نووسینگەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ئیسپوو (Espoon sosiaalipalvelutoimisto) ، Komentajankatu 5 C,  دووشەمە-هەینی  9:00–15:00
  • Raitin Pysäkki، Konstaapelinkatu 1 A , دووشەممە-هەینی 10:00-14:00

Matinkylä

  • خزمەتگوزاری کۆچبەری ئیسپوو (Espoon Maahanmuuttajapalvelut)Pyyntitie 3, دووشەممە - هەینی 9:00–15:00
  • Espoon Ankkuri ، Matinkartanontie 16 B, دووشەممە-هەینی 9:00–14:00

ئیسپووی باکووری ( Pohjois-Espoo )

تاپیۆلا

  •  EJYn Kansalaistoiminnankeskus، Kauppamiehentie 6, دووشەممە-هەینی 10:00–15:00

پەیوەندیت لەگەڵ خەڵکانی تر سنووردار بکە

  • بە ژمارەی زۆر کۆ مەبنەوە - COVID-19 لە ئاهەنگەکان، کۆبوونەوەی برادەران و ناوەندەکانی بازاڕكردن بڵاو بۆتەوە. لە کاتی ئێستادا، بۆنە تایبەتەکانی بە باش نازانرێن.
  • گشت بۆنە گشتیەکانی ناوەوە و دەرەوە و کۆبوونەوە گشتیەکان قەدەغەن.
  • گشت شوێنە کراوەکانی کڕیار بەر ڕووی گشت خەڵک دادەخرێن. بۆ نموونە ئەمە واتە گشت دامەزراوەکانی وەرزشیە داخراوەکان، خانەکانی کەلتور، مۆزەخانە و دامەزراوەکانی گەنجانی ناو شارەکان. چالاکییەکانی ناوەندەکانی فێرکاری گەورەکان ڕاگیراوە.

بۆ COVID-19 فەحس ئەنجام بدە

پشکنینی COVID-19 بۆ هەموو کەسێک بەردەستە کە نیشانەکانی هەیە و ئەگەری هەیە تووشی COVID-19 بووبن.

  • دەتوانیت پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ خۆت حجز بکەیت لە koronabotti, ،koronabotti.hus.fi .
  • ئەگەرنا، دەتوانیت پەیوەندی بە هێڵی تەلەفۆنی COVID-19ی ئیسپوو بکەیت، لەڕێگەی 0981634600 (دووشەممە - هەینی 7:00–18:00, شەممە-یەک شەممە 9:00–15:00). لە کاتەکانی دیکەدا، پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی "هێڵی یارمەتی پزیشکی" 116 117.

تۆ تەنها ئەگەر تۆ مەوعیدێکت هەبێت سەردانی بنکەیەکی تەندروستی بکە .

ڕەقەم بۆ حجزکردنی سەرەی ناوەندەکانی تەندروستی بۆ بابەتەکانی تر، تەلەفۆن. 34500 816 09 ڕۆژانی دووشەمە - هەینی لە کاتژمێر 7:00–18:00. 

ئەپلیکەیشنی Koronavilkku لە سەر تەلەفۆنەکەت دابەزێنە

ئەپلیکەیشنەکە یارمەتیت دەدات ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە ڕەنگە تووشی کۆڤید-19 بووبن. ئەگەر دەسنیشانکرا تووشی نەخۆشیەکە بوویت، دەتوانیت بە شێوەی نهێنی-پارێزراو لە سەر ئەپلیکەیشنەکە ڕاپۆرتی بکەیت. هەروەها ئەپلیکەیشنەکە ئاگادارت دەکاتەوە ئەگەر پەیوەندیت بە کەسێکی نەخۆشەوە کرد بێت.

Koronavilkku بەکارهێنانی سەلامەتە. ئەپلیکەیشنی Koronavilkku لە لایەن پەیمانگای نیشتیمانی بۆ تەندروستى و خۆشگوزەرانی (THL) پێشکەش دەکرێت، و لە فینلەندە کار دەکات.

دەتوانیت ئەپلیکەیشنەکە بەخۆڕایی دابەزێنیت لە  Koronavilkku.fi. ئەپلیکەیشنەکە بە زمانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی بەردەستە. (InfoFinland.fi)

خوێندنی زووی منداڵی

ناوەندەکانی چاودێری بە ڕۆژ کراوەن. ڕێپێدراویت تەنها بۆ ناوەندێکی چاودێری ڕۆژ بچیت ئەگەر دۆخی تەندروستیت باش بێت. ئێمە داوا لە تۆ، وەک چاودێر، دەکەین خۆت بە دوور بگریت لە مانەوە لە ناوەوەی ناوەندەکانی چاودێری-ڕۆژ بۆ ئەوەی بەرکەوتن کەم بکەیتەوە. لە کاتی ئێستادا منداڵان ناتوانن یارییەکانی خۆیان بۆ ناوەندەکانی چاودێری-ڕۆژ بێنن.

تکایە کاتێک منداڵەکەت دێنیت یان دەبەیتەوە دەمامک ببەستە.

خوێندنی ئامادەیی

خوێندنی ئامادەیی (قوتابخانەکانی خوێندنی ئامادەیی، خوێندنی پیشەیی و دامەزراوەکانی ڕاهێنان) بۆ خوێندنی ئۆنلاین گۆڕدراون. پێویستیەکانی وانەووتنەوەی پێویست ڕەچاو دەکرێن. 

کتێبخانەکان

لە، کتێبخانەکان خزمەتگوزاری سنووردار پێشکەش دەکەن، کە ئەمانە دەگرێتەوە:

  • وەرگرتنی شتەکان لە ڕەفەی حجزکردن. 
  • گواستنەوەی خێرای پێویستی سەر کۆمپیوتەرەکانی بەکاربەر.
  • شێوازی خوازراوی خزمەتگوزاری حجزکردنی پێشوەختە و خود-خزمەتکردنە بە بەکارهێنانی ئامێری وەرگرتنی خودکار.
  • ئەگەر پێویست بوو، یارمەتی و ڕاوێژ لە مێزی یارمەتی بەردەستە.
  • دەمامک ببەستە.

چالاکییە سەرگەرمی و ڕابواردنەکان

  • چالاکییە سەرگەرمییەکان بۆ کەسانی ژێر تەمەنی 12 ساڵ دەکرێ لە شوێنەکانی ناوخۆیی ڕێک بخرێت لەلایەن شارەکانی هیڵسینکی، ئیسپوو و ڤانتا.

  • چالاکییە سەرگەرمییەکان بۆ کەسانی سەرووی 12 ساڵ لە دامەزراوەکانی ژێر بەڕێوەبەرایەتی شارەکان هەڵوەشاوەتەەە.

گۆڕەپانەکانی وەرزشی لە شوێنە کراوەکان ئەگەر بەکار ناهێنرێت بۆ چلاکی سەرگەرمی و ڕابواردنی منداڵان و گەنجەکانی نیشتەجێی ئەو شوێنە بەردەستن.

خزمەتگوزاری بەكاربەر

  • خاڵەکانی خزمەتگوزاری ئیسپونلاتی، لیپاڤارا و تاپیۆلا دادەخرێن.
  • خاڵەکانی خزمەتگوزاری ئیپسوون کێسەس، کالاژڤارڤی و ماتینکلا بە کراوەیی دەمێننەوە.
  • ئەگەر دەشێت لە دوورەوە کارەکان بەڕێوە ببە.

گەشتکردن

ڕێنماییەکانی کەرەنتین پەیڕەو بکە

  • ئەگەر چاوەڕێی بۆ عەیادەی فەحسی COVID-19 یان ئەنجامەکانی فەحسی خۆت وەردەگری یان ئەگەر تۆ کەوتوویتە بەر COVID-19، ئەو ڕێنماییانە بەکاربێنە کە پێتان دراوە. ڕێنماییەکانی کەتەنتین بە زمانی فینلاندی، سویدی و ئینگلیزی: espoo.fi/karanteeniohjeet 
  • پێشێلکردنی بڕیاری کەرەنتینکردنت کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەخۆشیە گوازراوەکانەوە بۆت دەرکراوه دەبێته هۆی سزادانت.

ڕێنمایی زیاتر بۆ دانیشتووانی ئێسپوو Espoo: www.espoo.fi/coronavirus.هەروەها دەتوانیت سمارتبۆتێک لە سەر ماڵپەڕی شارەکە بدۆزیتەوە لە espoo.fi. دەتوانیت پرسیار لە سمارتبۆتsmartbotـەکە بکەیت دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە زیاتر لە 100 وڵات.

ماڵپەڕی تر کە زانیاریان تێدایە دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و نیشانەكان بە زمانی جیاواز